Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزیرى پەروەردە: نرخى خوێندن لە قوتابخانە ئەهلییەکان کەم دەکرێتەوە
ئالان حەمە سەعید
قوتابخانەیەک لە گوندی باریکەی سەربە ناحیەی تانجەرۆ، قوتابخانەیەک لە شاری رۆشنبیران و قوتابخانەیەکی دیکەی ١٨ پۆلی لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی کرانەوە. لە مەراسیمەکەدا وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: ''ئەم قوتابخانانە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە دەکرێنەوە. لەکاتێکدا وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بڕی ٥٤٠ ملیۆن دیناری وەک بوودجە بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ سەرجەم خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە کە خۆی دەبینێتەوە لە هەشت هەزار گەرمکەرەوە،١٠٠ هەزار پاکژکەرەوە بۆ تەواوی ناوەندەکانی خوێندن و ٤٠ هەزار پاکەت دەمامک کە دەکاتە دوو ملیۆن دەمامک". ( Fariq Faraj Mahmood - ئاژانسی ئانادۆڵو )

وەزیرى پەروەردە: نرخى خوێندن لە قوتابخانە ئەهلییەکان کەم دەکرێتەوە

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، نرخى خوێندن لە قوتابخانە ئەهلییەکان کەم دەکرێتەوە.

ئالان حەمە سەعید بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند (31ى تشرینى یەکەمى 2020)، ئەو قوتابخانانەى تازە مۆڵەت وەردەگرن نرخێکیان بۆ دادەنرێت کە لەگەڵ دۆخى ئێستا بگونجێت، ئەوانەى دیکەش داشکاندن بۆ نرخەکانیان دەکەن کە لەگەڵ دۆخى ئێستا بگونجێت.

وتیشى، “دواى کۆبوونەوەى سبەینێ بڕیار لەسەر نرخى خوێندن لەو ناوەندانە دەدرێت”.

ئالان حەمە سەعید باسى لەوەشکرد، سبەینێ بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە خوێندنى ئەلیکترۆنى بەچى ئاڕاستەیەک بەردەوام بێت.

بڕیارە سبەینێ لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆبێتەوە و بڕیارى نوێ بدات لەبارەى دەوامى ئەمساڵى پەروەردە و خوێندنى باڵا لەسەر بنەماى هەڵسەنگاندنى تەندروستى بۆ بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.