Home » ئابوری » وەزیری دارایی عێراق : خەرجی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران زیادیکردووە
عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی

وەزیری دارایی عێراق : خەرجی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران زیادیکردووە

 وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراوە خەرجی دابینکردنی موچەی ٢٠٢٠ بە رێژەی ٦٥٪ زیادیکردووە و ئەوەش پێچەوانەی پێشبینییەکان بووە.

عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق، بە کەناڵی دیجلەی راگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا خەرجی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراوە زیادیکردووە و لە ٤٠ ترلیۆن دینارەوە بووەتە ٦٥ ترلیۆن دیناری ساڵانە.

 وتیشی، قەبارەی پێداویستی فەرمانبەران و خانەنشینان بە بێ بەرنامە زیادیکردووە و داهاتی نەوتی ئەمساڵ نیوەی داهات دابین ناکات و لە ئاستی پێویستدا نییە.

وتیشی، حکومەتی ئێستا تەنها یەک ترلیۆن دیناری لە حکومەتی پێشوو وەرگرتووە، ئەمەش وایلێکرد، داوا لە پەرلەمان بکات بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران قەرزبکات.

عەلاوی جەختی لەوەشکردەوە، داهاتی نەوت تا کۆتایی ساڵ لە ١٥ تریلیۆن دینار تێپەڕناکات ، بە بەراورد بە خەرجییە پێویستەکانی دەوڵەت لە مانگی ئەیلولەوە تا کۆتایی ساڵ کە بە ٥٨ تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە. دەشڵێت، ئێستا عێراق لە دووڕیانێکدایە و پێویستە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ئەو کورتهێنانە پڕبکرێتەوە.

ئەو قسانەی وەزیری دارایی عێراق لەکاتێکدایە، بەهۆی کۆرۆنا و ئەو دۆخە سەختە ئابورییەی عێراقی تێکەوتووە، دابەشکردنی موچەی مانگی ٩ی ئەمساڵ نزیکەی ٤٠ رۆژ دواکەوت و تاوەکو ئێستا ٣٢٠ ملیاری پارەی فەرمانبەرانی هەرێمیش نەنێردراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.