Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ به‌رپرسی گشتی كۆمیته‌ی خاچی سور له‌هه‌رێم کۆبوەوە
وەزیری پێشمەرگە -به‌رپرسی گشتی كۆمیته‌ی خاچی سور

وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ به‌رپرسی گشتی كۆمیته‌ی خاچی سور له‌هه‌رێم کۆبوەوە

وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ به‌رپرسی گشتی كۆمیته‌ی خاچی سور له‌هه‌رێمی کوردستان کۆبوەوە و داوای لێکرد، كاربكه‌ن بۆ ‌رێگه‌گرتن له‌ئازاردان و ناچاركردنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی روبەڕوی سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌هجیر ده‌كرێنەوە، دواتر رێگه‌یان پێنادرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ غه‌زال ستۆده‌، به‌رپرسی گشتی كۆمیته‌ی خاچی سور له ‌هه‌رێم و كون دی گرۆڤ، به‌رپرسی تیمی پاراستن له‌پارێزگای موسڵ کۆبوەتەوە و تاوتوێی ره‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیان کردوە، له‌كه‌مپه‌كانی هه‌رێم و هەروەک پارێزگاریکردن له‌سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتوه‌.

به‌رپرسی گشتیی كۆمیته‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌رێم رونیكرده‌وه،‌ له‌ته‌واوی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌و په‌نابه‌ران بونیان هه‌یه‌و له‌رێگه‌ی نوێنه‌رانیانه‌وه‌ هاوكارییه‌ مرۆیی و خۆراكییه‌كان به‌ئاواره‌و لێقه‌وماوان ده‌گه‌یەنن، “ئه‌مه‌ جگه‌ له‌چاودێری زیندانیان و چاره‌كردنی پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وگه‌یاندنی یارمه‌تی كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوان و بریندارانی سڤیل و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ”.

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، “پشتگیری و هه‌ماهه‌نگیمان خۆمان بۆ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نی و مرۆییه‌كان دوپاتكرده‌وه‌و جه‌ختمانكرده‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌رگای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كراوه‌یه‌و به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ئه‌رك و رۆڵی ئه‌وان ده‌ڕوانین”.

ئەوەشی خستەڕو، “داوامان له شاندی كۆمیته‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی كرد، كاربكه‌ن بۆ ‌رێگه‌ گرتن له‌ئازاردان و ناچاركردنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی روبەڕوی سیاسه‌تی ته‌عریب وته‌هجیر ده‌كرێنەوە، دواتر رێگه‌یان پێنادرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌مه‌ جگه‌ له ‌رێگرییه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری، كه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه‌ی پێده‌كرێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.