Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزیری پەروەردە: خوێندنی ئەلیكترۆنی جێگەی خوێندنی ناو پۆل ناگرێتەوە
ئالان حەمە سەعید
قوتابخانەیەک لە گوندی باریکەی سەربە ناحیەی تانجەرۆ، قوتابخانەیەک لە شاری رۆشنبیران و قوتابخانەیەکی دیکەی ١٨ پۆلی لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی کرانەوە. لە مەراسیمەکەدا وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: ''ئەم قوتابخانانە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە دەکرێنەوە. لەکاتێکدا وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بڕی ٥٤٠ ملیۆن دیناری وەک بوودجە بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ سەرجەم خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە کە خۆی دەبینێتەوە لە هەشت هەزار گەرمکەرەوە،١٠٠ هەزار پاکژکەرەوە بۆ تەواوی ناوەندەکانی خوێندن و ٤٠ هەزار پاکەت دەمامک کە دەکاتە دوو ملیۆن دەمامک". ( Fariq Faraj Mahmood - ئاژانسی ئانادۆڵو )

وەزیری پەروەردە: خوێندنی ئەلیكترۆنی جێگەی خوێندنی ناو پۆل ناگرێتەوە

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر كاتێك پێویست بكات بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان دەرگای قوتابخانەكان دادەخەین.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر دەرگای قوتابخانەكانمان بە تەواوی بكردایەتەوە و هەموو قوتابیانمان ببردایەتە ناو پۆلەكان، ئێستا تووشی گەورەترین كێشە دەبووین.

وتیشی”دەزانین خوێندنی ئەلیكترۆنی جێگەی خوێندنی ناو پۆل ناگرێتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی كارەساتی تەندروستی ڕوونەدات، ناچاربووین ئەم ڕێگەیە بگرینەبەر”.

ئاشكراشیكرد، بەداخەوە هەندێكجار ئەو بڕیارانە بۆ موزایەدە بەكاردەهێندرێن، كەرتی پەروەردە كەرتی سیاسەتبازی و موزایەدات نییە، كێ جێگرەوەی باشتری هەیە لەوەی ئێمە با بیخاتەڕوو، ئەو ڕێگەیەی كە ئێمە هەڵمان بژاردووە بۆ سەلامەتی مامۆستا و قوتابیانە.

جەختی لەوەش كردەوە، هەركاتێك پێویست بكات، وەزارەتی پەروەردە دەرگای قوتابخانەكان دادەخات”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ سێ شەممە بریكاری وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، لەو ماوەیەی دەرگای قوتابخانەكانیان كردووەتەوە زیاتر لە 4 هەزار مامۆستای و خوێنكار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.