Home » هەواڵ » کوردستانی » پارتی و یەكێتی و گۆڕان، جارێكی تر متمانەیان بە حكومەتی هەرێم بەخشییەوە
لۆگۆی پارتی و یەكێتی و گۆڕان

پارتی و یەكێتی و گۆڕان، جارێكی تر متمانەیان بە حكومەتی هەرێم بەخشییەوە

كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان كۆتایی هات و پارتی و یەكێتی و گۆڕان حكومەتیان لە لێسەندنەوەی متمانە ڕزگار كرد و وەڵامەكانی حكومەتیان بۆ لێبڕینی مووچە پەسەند كرد.

ئەمڕۆ پەڕلەمانی كوردستان بە بەشداری 92 پەڕلەمانتار كۆبووەوە و فراكسیۆنی یەكگرتوو بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد و یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پرسی لێپرسینەوە لە حكومەتی هەرێم لەسەر دواكەوتن و بڕینی مووچەی فەرمانبەران.

سەرەڕای دروست بوونی گرژی لەناو كۆبوونەوەكە لەنێوان چەند پەڕلەمانتارێكی یەكێتی و نەوەی نوێ‌، بەڵام پەڕلەمانی كوردستان یاداشتی حكومەتی هەرێمی وەك وەڵامێك بۆ یاداشتنی پرساندنەكە خوێندەوە و سەرۆكی پەرلەمان، وەڵامەكانی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی خستە دەنگدانەوە، نوێنەرانی پارتی و یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بە زۆرینەی (٨١) دەنگ، وەڵامەكانی حكومەتیان پەسەندكرد و بەمەش بابەتی پرساندنەكە سەری نەكێشا بۆ دەنگدان لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لە حكومەت.

بەپێی زانیارییەكان، سێ‌ پەڕلەمانتاری گۆڕان، كە واژۆیان لەسەر پرساندنەكە كردووە بەشداری كۆبوونەكەیان نەكردووە بە هۆكاری ئەوەی ئەو بەرپرسانەی حكومەت نایەنە بەردەم پەڕلەمان.

بەو پێیەس، پارتی و یەكێتی و گۆڕان وەكو سێ لایەنی پێكهێنەری حكومەت لەبارەی بڕیاری لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، بەدەنگدانیان پشتیوانییان لە بەهانەكانی حكومەت كرد و جارێكی تر متمانەیان بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بەخشییەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.