Home » هەواڵ » کوردستانی » “پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان شێوێندراوە”
سەڵاحەدین بەهادین

“پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان شێوێندراوە”

ئەمێنداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان شێوێندراوە و لەهەرلایەكەوە بۆی دەڕوانیت ئاڵۆز بوەو لەسكەی خۆی ترازێندراوە.

سەڵاحەدین بەهادین  ئەمڕۆ لەمیانەی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی حزبەکەی وتی، یەكگرتوو بڕیاری لە دەست خۆیدایەو كەس ناتوانێت هیچی بەسەردا فەرزبكات، هەر لەو ڕوانگەیەشەوە یەكگرتووی ئیسلامی لەبەردەم ئەركە گەورەكەی كۆمەڵگەیە كە چاكسازی كۆمەڵایەتیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەكگرتوو دەتوانێت لە رێگەی چاکسازی کۆمەڵایەتیەوە خزمەتی گەورە پێشكەش بە كۆمەڵگە بكات و پەروەردەو پێگەیاندنی كەسایەتی تاكی كوردی ئەركی سەرشانی هەموانەو یەكگرتووەكان كاری جدی لەسەر دەكەن.

ئەمینداری یەکگرتوو باسیلەوەشكرد، پایەكانی یەكگرتوو لەسەر مەنهەجیەتی ڕۆشنی میانڕەوی ئیسلام دامەزراوەو پرۆژەیەكی نیشتیمانی و ئیصلاحی كوردستانیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئازایەتی ئەوەیە لایەنەكان بەدەم كێشەو گرفتەكانی هاوڵاتیانەوە بن و نابێت هەرخەمی خۆمان بێت، پێویستە خەمەكانی هاوڵاتیانی خەمی هەمووان بێت .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.