Home » هاوپۆلنه‌كراو » پشکی نەوتی سپی هەرێمی کوردستان بۆ 150 ملیۆن لیتر زیادی کردووە
نەوتی سپی

پشکی نەوتی سپی هەرێمی کوردستان بۆ 150 ملیۆن لیتر زیادی کردووە

شەوی رابردو هەرسێ پارێزگاری هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەگەڵ وەزیرانی پلاندانان و کۆچ و کۆچبەرانی فیدڕاڵ کۆبونەوە و لەکۆبونەوەکەدا بڕیادراوە پشکی نەوتی سپی هەرێمی کوردستان  لە 50 ملیۆن لیترەوە بۆ 150 ملیۆن لیتر زیادبکرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، شەوی رابردو لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیی بەهاوڕێیەتیی پارێزگارانی هەولێرو دهۆک و بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەکان، پێشوازیانکردوە لە وەزیرانی پلاندانان و کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی فیدڕاڵ و وەفدی هاوڕێیان.

ئەوەش هاتوە، وەزیری پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵ پێی ڕاگەیاندین کەلەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ  و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  پارێزگاری سلێمانی بۆ بەدواداچونی داخوازیی پارێزگاکان دوای سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی هاتون.

پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، دوای سەردانەکەی هەفتەی ڕابردویان بۆ سلێمانی و داواکاریی پارێزگاری سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدڕاڵ و وەزیری نەوت بڕی تەرخانکراویان لە پەنجا 50 ملیۆن لیترەوە بۆ 150 ملیۆن لیتر بەسێ بەشی یەک لەدوای یەک زیادکردوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.