Home » هەواڵ » کوردستانی » پلەکانی گەرما بەرەو نزمبونەوە دەچن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی

پلەکانی گەرما بەرەو نزمبونەوە دەچن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەرەو نزمبونەوە دەچن و لە دهۆک پلەکانی گەرما بۆ نزمترین پلە لەرۆژدا دادەبەزن کە 32 پلەی سیلیزییە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سبەینێ لەپارێزگاکانی عێراق پلەکانی گەرما لەنێوان 32 بۆ 36 پلەی سیلیزیدا دەبێت و بەراورد بەچەند رۆژی رابردودا پلەکانی گەرما ڕو لە نزمبونەوەی زیاتر دەکەن.

پێشوتریش سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی عێراق رایگەیاندبو، بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم پلەکانی گەرما بەرەو نزمبونەوەی زیاتر دەچن و شەپۆلی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.