سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، “حکومەت لە هەوڵێکی نه‌زۆك و نوێ‌دا، بۆ خۆ دەرباز کردن لەو شکستەی کە ناتوانێیت موچە بدات، دەیەوێت بە نوسراوێک موچەی پێنج مانگی موچە خۆران بخوات و نەیدات”.
سه‌ركۆ ئازاد لهنوسینێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه، “لەو بەڵگەی کە دەستی من کەوتوە وەزارەتی دارایی لەسەر ڕاسپارەی کۆبونەوە ڕۆژی چوار شەمە ٧-١٠-٢٠٢٠ ی یٔەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە پابەندبوون بە خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، کە یٔەمە ستەم و تاڵانکاریەیکی ئاشکرای مافێکی سەرتایی موچە خۆرانە و نابێت لیژنەی دارایی پەرلەمان و یٔەندام پەرلەمانەکان و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری بێدەنگ بن لەم زوڵم و ستەمە”.
ده‌قی نوسینه‌كه:
تکایە ئەنجومەنی وەزیران ئەم بڕینیهی گیرفانی مووچەخۆران ڕابگرن
حکومەت لە هەوڵێکی نه‌زۆك و نوێ‌دا، بۆ خۆ دەرباز کردن لەو شکستەی کە ناتوانێیت موچە بدات، دەیەوێت بە نوسراوێک موچەی ٥ مانگی موچە خۆران بخوات و نەیدات. هیچ لە ئەستۆگرتن و قەرز و پاشکەوتێكیش، بەرامبەر موچە خۆران نه‌خاته گەردنی خۆی. به‌ڵام ئایا ئه‌مه ره‌وایه؟
ئەم حکومەتە دوای ئەوەی بە دوومانگ جاریک و به لێبرینەوە، بە پاڕانەوە لە حکومەتی عێراق موچە دەدات، ئه‌م جاره ئه‌وه‌ش نادات و به‌رپرسیارێتییش ناگرێته ئه‌ستۆ. به‌ڵام ئایا حوكمڕانیی دروست وایه؟
ئه‌م كابینه‌یه، بێ ئاگایه لەوەی پێشمەرگە و ئەفسەر و مامۆستا وفەرمانبەران و کەس و کاری شەهیدان له خراپترین دۆخی ئابوری دا ده‌ژین و به ناچار ئاڵتونی دەستی مناڵه‌كانیان دەفرۆش ، بۆ دابین کردنی لەتێک نان. تكایه گه‌یشتۆته تینمان. چەندین بەڵگەم لایە له‌سه‌ر هه‌ژاربوونی خه‌ڵك. كه‌چی ئێوه هاتوون مووچەی (٥) مانگیان وون دەکەن و نایهێڵن!
لەم بەڵگەی کە دەستی من کەوتوە وەزارەتی دارایی لەسەر ڕاسپارەی کۆبونەوە ڕۆژی چوار شەمە ٧-١٠-٢٠٢٠ ی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە پابەندبوون بە خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ.
کە ئەمە ستەم و تاڵانکاریەیکی ئاشکرای مافێکی سەرتایی موچە خۆرانە و نابێت لیژنەی دارایی پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەکان و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری بێدەنگ بن لەم زوڵم و ستەمە.
بۆیە داواکارین لە سەرۆکایەتی پەرلەمان، کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات بۆ ڕاگرتنی ئەم بریارە نایاساییەی حکومەت.
داواکارم لە مووچە خۆران پشتیوانمان بن بۆ فشارکردنە سەر حکومەت بۆ راگرتنی ئەم بڕیاره زۆردارانه‌یه.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندامی لیژنەی دارایی
پەرلەمانی کوردستان
١٢/١٠/٢٠٢٠