Home » ئابوری » پێشبینی دەکرێت پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 زیاتر دوابکەوێت
جەمال کۆچەر

پێشبینی دەکرێت پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 زیاتر دوابکەوێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی یاسای ئیدارەی دارایی دەوڵەت پێویستە هەمو ساڵێک لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم حکومەت  پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات، بەڵام ئەمساڵیش حکومەتی پابەندی یاساکە نەبوە و تائێستا وادەی ئامادەکردنی بودجە دیار نیە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  رایگەیاندوە، حکومەت تەنها پڕۆژەی قەرزی ناوخۆ و دەرەکی بۆ ساڵی 2020 ناردوەتە پەرلەمان بەمەبەستی پەسەندکردنی، بۆیە پێشبینی دەکرێت پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 لەوادەی یاسایی خۆی زیاتر دوابکەوێت.

پێشوتریش وەزارەتی پلاندانان رایگەیاندبو، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 چارەسەری کۆمەڵێک کێشەی تێداکراوە، چونکە سەرنج خراوەتەسەر باج و داهاتی خاڵە سنورییەکان و داهاتی وەبەرهێنان لەپاڵ داهاتی فرۆشتنی نەوت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.