Home » هەواڵ » عێراق » پێنج موشه‌ك له‌ جه‌له‌ولا كه‌وتنه‌خواره‌وه
ھەرێم

پێنج موشه‌ك له‌ جه‌له‌ولا كه‌وتنه‌خواره‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ته‌ندروستی پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی پێنج موشه‌ك له‌جۆری هاوه‌ن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بۆسه‌ر گوندێكی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، پێنج منداڵ برینداربون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ته‌ندروستی دیاله‌ رایگه‌یاند، پێنج منداڵ له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی پێنج موشه‌ك له‌ گوندی ئیسڵاح كه‌ 15 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری جه‌له‌ولاوه‌ دوره‌ برینداربون و برینه‌كانیشیان سوكه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، موشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه‌ ئاراسته‌ی سنوری جه‌له‌ولا كراون و هێزێكی زۆری ئه‌منیش گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه‌.

ناوچه‌كانی باكوری جه‌له‌ولا له‌ماوه‌كانی رابردودا روبه‌ڕوی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌لایه‌ن رێكخراوی چه‌كداری داعشه‌وه‌ بوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ناحیه‌یه‌ 70 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری رۆژئاوای به‌عقوبه‌وه‌ دوره‌ و دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان پێكهاتون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.