Home » هەواڵ » عێراق » پەرلەمانتارێكی سادیقون: ڕێککەوتنی شنگال‌ له‌ژێر فشاری ئه‌مریكادا ئەنجامدراوە

پەرلەمانتارێكی سادیقون: ڕێککەوتنی شنگال‌ له‌ژێر فشاری ئه‌مریكادا ئەنجامدراوە

سامر زەیبان، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ڕێککەوتنی شنگال‌ له‌ژێر فشاری ئه‌مریكادا ئەنجامدراوە و پەیوەندیدارە بە بەندەری فاوەوە.

بە وتەی زەیبان،  ڕێککەوتنی شەنگال‌ له‌ژێر فشاری ئه‌مریكادا لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدراوە، رێككەوتنەكە چەندین كێشە و گرفتی بەدواوەیە و وادەكات دۆخەكە بگەڕێتەوە هاوشێوەی پێشوی خۆی و ناسەقامگیری و تێكچونی دۆخی ئەمنی لێدەكەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەركی حكومەتی بەغدایە، هەوڵبدات، پاراستنی ئەو ناوچانە تەنها لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدا بن و لە ناوچەكە بیانهێڵێتەوە.

پەرلەمانتارەكەی سادیقون بەبێ ئەوەی زانیاری ورد لەبارەی هۆكاری رێككەوتنەكە بخاتەرو رایگەیاند،  پەیوەندیدارە بە بەندەری (فاو) كە لەئێستادا لە پارێزگای بەسرە دروستدەكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.