Home » هەواڵ » کوردستانی » پەرلەمانتارێکى پارتى: بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لیست نامێنێت و هەر کاندیدێکیش پێویستە 500 واژۆی هەبێت

پەرلەمانتارێکى پارتى: بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لیست نامێنێت و هەر کاندیدێکیش پێویستە 500 واژۆی هەبێت

پەرلەمانتارێکى پارتى لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێى یاسایى نوێى هەڵبژاردنەکان بۆ لەمەودوا خەڵکى دەنگ بەلیست نادەن و لیست نامێنیت، بەڵکو بە کاندیدى دەدەن، “هەر کەسێکیش خۆی کاندید بکات پێویستە پێش هەڵبژاردنەکە 500 واژۆ ڕادەستى کۆمسیۆن بکات.”

هەدار بارزانى بە میدیاى فەرمى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، بۆ لەمەوداوا گەر کەسێک بیەوێت خۆى لەسەر هەر بازنەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانى عێراق کاندید بکات ئەوا پێویستى 500 واژۆ دەبێت بۆ ئەوەى کۆى بکاتەوە و پیشکەشى کۆمسیۆنى بکات.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، خەڵکى لەڕێگەى حزبەکانەوە خۆیان کاندید ناکەن بەڵکو ڕاستەوخۆ خۆیان کاندید دەکەن و دەنگ بە لیست نادرێت، چونکە وەکو پێشتر نییە کە ژمارە و لیست و کاندید هەبوو ئەمجارەیان تەنها ژمارەى کاندید دەبێت.

باسى لەوەش کردووە، هێشتا دۆخى ناوچە کوردستانییەکان یەکلایى نەبووەتەوە چونکە هەندێک پەرلەمانتار دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەنەوە بۆیە دەیانەوێت ژمارەیەک شارۆچکە و ناحیە کە لەیەکەوە نزیکن بۆ بەرژەوەندى خۆیان لێکیان بدەن و ئەوەش دەبێتە هۆى فەوتاندنى دەنگى کورد و لەوە ڕازى نابن.

وتەکانى ئەو پەرلەمانتارە دواى ئەوە هات، دوێنێ شەممە پەرلەمانى عێراق دەنگى لەسەر پێشنیارێکى لیژنەى یاسایى پەرلەماندا بۆ دابەشبوونى عێراق بەسەر چەند بازنەیەکدا و بەوەش بە 83 بازنەى هەڵبژاردن دیاریکرا کە بەگوێرەى کورسى کۆتاکانى ژنانە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.