Home » هەواڵ » کوردستانی » پەكەكە بۆرییەكی نەوتی لە باكوری كوردستان دەتەقێنێتەوە
پەكەكە

پەكەكە بۆرییەكی نەوتی لە باكوری كوردستان دەتەقێنێتەوە

باڵی سەربازی پەكەكە رایگەیاند، هێزەكانیان لە رۆژی چوارشەممەی رابردو بۆرییەكی نەوتیان لە باكوری كوردستان كردوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە بۆرییەكەی لەناوچوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە باڵی سەربازی پەكەكە رایگەیاند،” هێزەکانمان لە بەرواری 28ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکیەکی سەرکەوتویان ئەنجامدا.”

راشیگەیاند، لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناوچوە.”

پەكەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، سوپای توركیا لە رۆژی 24ی ئەم مانگەوە تا 28ی مانگ، لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا دەستی بە هێرشی ئاسمانی كردوە و 8 هێرشی ئەنجامداوە و ناوچەكانی بۆردومانكردوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەر گەریلاكانی پەكەكە نەكەوتوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.