Home » هەواڵ » جێهان » پەكەكە: دەستوەردان لە جەنگى نێوان ئەرمينيا و ئازەربايجان ناكەین
زاگرۆس هيوا، وتەبێژى باڵى سەربازیى پەكەكە

پەكەكە: دەستوەردان لە جەنگى نێوان ئەرمينيا و ئازەربايجان ناكەین

پارتى كرێكارانى كوردستان “پەكەكە” ڕەتيدەكاتەوە هێزيان ناردبێتە ئەرمينيا تا لە هەرێمى ناگۆرنۆ قرەباغ دژى سوپاى ئازەربايجان شەڕ بكەن و دەشڵێت، دەستوەردان لەو جەنگەدا ناکەن.

 زاگرۆس هيوا، وتەبێژى باڵى سەربازیى پەكەكە لە چياى قەنديل لە باكورى هەرێمى كوردستان لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا ئاماژەى بەوەداوە، ئەو دەنگۆيانەى باس لەوەدەكەن پەكەكە هێزى ناردوەتە هەرێمى ناگۆرنۆ قرەباغ دوورە لە ڕاستييەوە.

باسى لەوەشكردوە، ئامانج لەو پڕوپاگەندانە بۆ تێكدانى سەقامگيرى و هێشتنەوەى شەڕى بە وەكالەتە لەو هەرێمە و توركيا ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەكاتەوە.

 وتەبێژى باڵى سەربازیى پەكەكە ئەوەشى ڕونكردووەتەوە، پارتى كرێكارانى كوردستان دەستوەردان لە جەنگى نێوان ئەرمينيا و ئازەربايجان ناكات و هيچ چەكدارێكيان نييە لەو ناوچەيە.

 ئەوەش دواى ئەوەدێت، پێشتر ئازەربايجان چەند جارێك پەكەكەى بەوە تۆمەتباركرد كە گەريلاكانى لە عێراق و سورياوە دەنێڕێت بۆ پشتگيريكردنى ئەرمينيا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.