Home » ئابوری » چه‌ند كۆمپانیا بەقۆرخکاری‌و بەناڕه‌واو مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار لەھاوڵاتیان وه‌ردەگرن
له‌ دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل

چه‌ند كۆمپانیا بەقۆرخکاری‌و بەناڕه‌واو مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار لەھاوڵاتیان وه‌ردەگرن

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، یەکێک لەڕێگاکانی گەندەڵی کاری ژمارەیەک کۆمپانیایە بەقۆرخکاری‌و بەناڕه‌واو مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار وه‌ردەگرن لەھاوڵاتیان، ده‌شڵێت:”کۆمپانیا ھەیە مانگی سێ ملیۆن دۆلارو ھەیە پێنج ملیۆن‌و ھەشە زیاترو ھەشە کەمتر”.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:”کۆمپانیای خاڵە سنوریەکان‌و بردنی دەیان ملیۆن دۆلاری مانگانە، ئیبراھیم خەلیل‌و حاجی ئۆمەران وەک نمونە، خاڵە سنوریەکان ناوەندێکی گەورەی قاچاخی‌و گەندەڵی‌و فێڵکردنن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، زیاتر لەساڵێکە بەوردی کار لەسەر سەرجەم خاڵە سنوریەکان ده‌كات‌و بۆى ده‌ركه‌وتوه‌، یەکێک لەڕێگاکانی گەندەڵی؛ کاری ژمارەیەک کۆمپانیایە، بەقۆرخکاری‌و بەناڕوا مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار لەھاوڵاتیان وه‌ردەگرن‌و کۆمپانیا ھەیە مانگی سێ ملیۆن دۆلارو ھەیە پێنج ملیۆن‌و ھەیە زیاترو ھەشە کەمتر به‌ده‌ستده‌هێنێت.

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، بڕیارە لەنزیکترین کاتدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی لەچارەنوسی ئەو کۆمپانیایانە بدات، پێویستە بڕیارەکە دادپەروەرانە بێت‌و ئێمەش چاودێری دەکەین.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وردەکاری ئەو کۆمپانیایانەی ئاشكراده‌كات كه‌ لەئیبراھیم خەلیل‌و حاجی ئۆمەران پارە وەردەگرن، نوسیویه‌تى:”له‌ئیبراهیم خەلیل‌و حاجى ئۆمەران، ‎ڕاگەیاندنى گومرگى، بۆ كۆمپانیاى كۆریدۆر كاغەزێكى ئاساییەو پێشتر حكومەت دەیكردو هیچ گرفتێكى نەبوو لەمانگى 9ى 2019وە دراوە بەم كۆمپانیایەو بۆهەر كاغەزێك 15 هەزار دینار وەردەگرێت”.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت:”كۆمپانیاى ستار، بۆ دڵنیایی ئیجبارى لەئیبراهیم خەلیل‌و حاجى ئۆمەران دراوە تەنها 10% بۆ حكومەتە، مەنفێست 25 دۆلار، لەئیبراهیم خەلیل بۆ جبل نهزە لەحاجى ئۆمەران بۆ اشراقات العوادە، سكانەر، 50 دۆلار وەردەگیرێت بۆ كۆمپانیاى هانداون 80% بۆ كۆمپانیاو 20% بۆ حكومەت، تەعقیم بۆ 10 دۆلار لەهەر ئۆتۆمبێلێك وەردەگیرێت، 85% بۆ كۆمپانیاو 15% بۆ حكومەت”.

به‌وته‌ى عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح، “پشكنینى خۆراك‌و كاڵا، هەردوو دەروازەكە لەگەڵ كۆمپانیاى نیوستاندەر كردویانە، بۆ هەر ئۆتۆمبیلێكى شەحن بڕى 100 هەزار دینار وەردەگیرێت‌و ‏‎بۆ هەر بارهەڵگرێكیش بڕى 100 هەزار دینار وەردەگیرێت‌و ‏‎هەر بارهەڵگرێكیش هیچ جۆرە پشكنینێكى نەوێت 150 هەزار دینارى لێوەردگیرێت، تەنها سەرەتاكانى بۆ مۆردەكرێت”.

ئاماژه‌ به‌كۆمپانیاى سەربەخۆ دراوه‌ كە وەزارەتى ناوخۆ لە 13/1/2019 رێگاى پێداوە، بۆ دروستكردنى هەر تابلۆیەكى كاتى، بڕی 15 هەزار دینار وه‌ربگرێت.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى نوسینه‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت:”لەحاجى ئۆمەران چەند ڕێگایەكى تر هەیە بۆ وەرگرتنى پارە لەئیبراهیم خەلیل، كۆمپانیای شەوو ڕۆژ بۆ هەر حاڵەتێك 25 دۆلار وەردەگرێت بەناوى كۆمپانیاى گەشتیارى‌و ئەركى دیارنییە، كۆمپانیایەك بەناوى سبكەبار لەهەر ئۆتۆمبیلێكى ترانزێت 50 دۆلار وەردەگرێت، 70% بۆ كۆمپانیا 30% بۆ حكومەت”.

باسى خاڵى سنورى حاجى ئۆمەرانیشى كردوه‌ كه‌ له‌و خاڵه‌ كۆمپانیاى شەو رۆژ، بەناوى نۆژەنكردنەوەی كۆمەڵگاكەوە 25 دۆلار لەهەر بارهەڵگرێك وەردەگرێت (ئێرانى‌و عێراقى)، زیاتر لەچەند مانگێكیشە بەردەوامەو پرۆسەكە دراوە بەكۆمپانیایەك‌و هیچ كارێكیشى نەكردوە، ئه‌مه‌ ‏‎جگە لەوەرگرتنى پارە بەناوى گەراجانە”.

وه‌كو عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ى پێكردوه‌، لەئیبراهیم خەلیل هەندێك كار هەیە لەهیچ خاڵێكى سنورى دیكە نییە، كۆمپانیاى ئەنتەرتیك لەسنورى ئیبراهیم خەلیل بۆ چێككردنەوەى كاڵا بزاندرێت هاوتایە لەگەڵ كارگە بنەڕەتییەك، بۆ هەر بەراوردێك 700 بۆ 2000 دۆلار وەردەگرێت، ئەگەر ڕۆژانە 500 بەراورد بكات، داهاتەكەى 9 ملیۆن دۆلارە.

ئه‌وه‌شى وتوه‌:”پاش ئەم بەراوردەش هەمان كۆمپانیا سێ پارەى دیكە بەناوى پشكنینى فیزیایی‌و كیمیاوى‌و بایۆلۆجى وەردەگرێت‌و داهاتى ئەمیش مانگانە نزیكەى 3 ملیۆن دۆلارە”.

ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان زیاتر باسى ئیبراهیم خه‌لیلى كردوه‌و زانیاریه‌كانى به‌مشێوه‌یه‌ خستۆته‌ڕوو، “گۆڕپانى (بەتون كوردستان) لەئیبراهیم خەلیل، ڕۆژانە نزیكەى 1800 ئۆتۆمبیل لەم گۆڕه‌پانە پشكینینى بۆ دەكرێت‌و بەئیجبارى 55 دۆلار وەردەگیرێت‌و بڕێكى زۆر گازوایلیان پێدەفرۆشرێت، ڕۆژانە ژمارەیەكى زۆر ئۆتۆمبێلى نەفەرهەڵگر تێدەپەڕن‌و بۆ هەر یەكێك 25 دۆلار وەردەگرن، ڕۆژانەش زیاتر لەهەزار حاڵەتە”.

ئاماژه‌ى به‌ترانزێتێكى دیكه‌ش كردوه‌ كه‌ به‌ناوى سوریاوه‌ كاڵا هێنراوه‌ته‌ هه‌رێم، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ وتویه‌تى:”پێشتر چەندین كاڵا بەناوى سوریاوە داخڵكراوه‌ وەك ترانزێت 20% گومرگ دەدەن، بەڵام ‏‎نەڕۆیشتون بۆ سوریا”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.