Home » هەواڵ » کوردستانی » ڕاگەیەنراویك لە ئاسایشی ڕاپەڕینەوە
ئاسایشی ڕاپەڕین

ڕاگەیەنراویك لە ئاسایشی ڕاپەڕینەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە هاووڵاتییەك لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دیارنەماوە و بەهەڵە لێكدانەوە بۆ لێدوانێكی ئاسایشی ڕاپەڕین لەو بارەیەوە كراوە، چونكە ئاسایش ناوی هیچ لایەنێكی سیاسی نەهێناوە و ئەو هاووڵاتیە لە سنوورەكەی ئەوان بزرنەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەسەر دیارنەمانی هاووڵاتیەك لە سنوورەكەدا لێدوانمان بۆ هەندێ كەناڵ داوە لەبارەی حاڵەتەكەوە، بەڵام چەند كەناڵێك دور لە ئیتیكی ڕۆژنامەوانی بەشێوەی جیا جیاو بەمەبەستی بەلاڕێدابردنی كەیسەكەو بەسیاسی كردنی و تۆمەتباركردنی لایەنی نادیار و بە ئامانجی دروستكردنی بارگرژی لە سنوورەكەدا بەهەڵە لێكدانەوەیان بۆ بابەتەكە كردەوە.

ئاشكراشیدەكات، بۆ هەموان ڕایدەگەیەنین ئەو هاووڵاتییە تەنها لە سنووری ئێمەدا ئاگادار بووین و سەلامەت بووە، بەهیچ شێوەیەك ئاگادار نین بۆ كوێ و چۆن و كەی و كێ و یان چ لایەنێك مامەڵەی ڕفاندن یاخود دەستگیركردنی بەرامبەر هاووڵاتیەكە كردووە، ناوی هیچ لایەنێكیش نەهێنراوە لە لێدوانمان بۆ هیچ كەناڵێكی بینراو بیستراو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.