Home » هەواڵ » جێهان » ڕوسيا: ئەمريكا هەوڵى جياكردنەوەى كوردەكان لە سوريا دەدات
ماريا زاخارۆفا

ڕوسيا: ئەمريكا هەوڵى جياكردنەوەى كوردەكان لە سوريا دەدات

وەزارەتى دەرەوەى ڕوسيا نيگەرانى خۆى لە بارودۆخى باكورى ڕۆژهەڵاتى سوريا (ڕۆژئاوای کوردستان) نيشاندەدات و ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكاش بەوە تۆمەتباردەكات هەوڵى جياكردنەوەى كوردەكان لە سوريا دەدات.

ماريا زاخارۆفا، وتەبێژ بەناوى وەزارەتى دەروەى ڕوسيا (پێنجشەممە 22ى تشرينى يەكەمى 2020) لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا وتى: “بارودۆخى باكورى ڕۆژهەڵاتى سوريا (ڕۆژئاوای کوردستان) جێى نيگەرانييە، ئاگادارى لێدوانە ئيستفزازيەكانى سەرۆكى هاوبەشى ئەنجومەنى سورياى ديموكراتى بووين كە باسلەوەدەكات ڕوسيا شكستيهێنا لە ڕێكخستنى گفتوگۆكانى نێوان ڕۆژئاوا و حكومەتى سوريا.”

هێماى بۆ ئەوەشكردووە، دواى ئەو تۆمەتانە ڕاستەوخۆ كاروانێكى سەربازى ئەمريكى كە پێداويستييان هەڵگرتبوو چونەتە ناوچەكە كە لە عێراقەوە هاتبوون، ئاشكرايە ئەمريكا هەوڵى بەردەوام دەدات بۆ جياكردنەوەى كوردەكان لە دەوڵەتى سوريا، ئەوەش لەرێگەى هاندانى هەستە جوداخوازييەكان.

زاخارۆفا  تەئكيديشى كردووەتەوە، وڵاتەكەى بەردەوام داوا لە ديمەشق و ئەو دەسەڵاتە تاكلايەنەى لە باكورى ڕۆژهەڵاتى سوريا بنيادنراوە دەكات، گفتوگۆى بنيادنەرانە بكەن لە پێناو دۆزينەوەى چارەسەرێك كە جێى ڕەزامەندى هەردولا بێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.