Home » هەواڵ » عێراق » ڕێككەوتنی پێكهاتەكانی كەركوك لە پەڕلەمانی عیراق پەسەند كرا 
پەرلەمانی عێراق

ڕێككەوتنی پێكهاتەكانی كەركوك لە پەڕلەمانی عیراق پەسەند كرا 

پێكهاتەكانی كەركوك لەسەر شێوازی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك ڕێككەوتن و پەڕلەمانیش ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەی پەسەند كرد.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە پەڕلەمانی عیراق دەنگی لەسەر ناوەڕۆكی ئەو ڕێككەوتنەی كە لەهەڵبژاردنی پارێزگاكەدا لایەنەكانی كەركوك لەسەری ڕێككەوتوون داوە.

بەپێی ڕێككەوتنەكە پارێزگای كەركوك بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردندا دابەشكراوە و 12 كورسی لە پەڕلەمان هەیە كە بەم جۆرە دابەشكراون (ناوچەكانی سنووری ڕۆژهەڵاتی قەزای ناوەند 5 كورسی، 4 كورسی پیاو و یەك كورسی بۆ ژنان، هەروەها ناوچەكانی سنووری قەزای ناوەند 4 كورسی، 3 كورسی پیاو و یەك كورسی بۆ ژنان، هەروەها ناوچەكانی سنووری قەزای حەویجە و ناحیەی ڕیاز 3 كورسی، 2 كورسی پیاو و یەك كورسی بۆ ژنان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.