ژمارەیەك پەرلەمانتاری سویدی لەبارەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان نامەیەك ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەن و ڕایدەگەیەنن: هەڵكشانی ژمارەی دەستگیركردن و بەكارهێنانی توندوتیژی و بێسەروشوێنكردن و ڕفاندنی رۆژنامەوانان و داكۆكیكەران لە مافی مرۆڤ بۆتە هۆی بەرتەسكبوونەوەی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان.
دەقی نامەكە:
نامەیەكی كراوە بۆ سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی
لە وڵاتی سوید پشتیوانییەك بەرچاو بۆ مافەكانی گەلی كورد هەیە، لە هەمان كاتدا نیگەرانییەك سەبارەت بە دەستگیركردن و بەكارهێنانی توند و تیژی دژی ڕۆژنامەوان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان هەیە.
هەڵكشانی ژمارەی دەسەتگیركردن و بەكارهێنانی توندوتیژی و بێسەروشوێنكردن و ڕفاندنی رۆژنامەوانان و داكۆكیكەران لە مافی مرۆڤ بۆتە هۆی بەرتەسكبوونەوەی فەزای دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان.
ئێمەی پەرلەمەنتارانی سویدی، كە ساڵانێكی زۆرە داكۆكی لە داوا ڕەواكانی گەلی كورد بۆ دیموكراسی و ئازادی دەكەین، داوای ئازادكردنی بێمەرجی ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی و گشت ئەو ڕۆژنامەوانانەی دیكە و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەكەین، كە ئێستا دەستگیركراون و لە زیندانن لە بەر ڕا و بۆچونەكانیان.
ستۆكهۆلم، ٣١/١٠/٢٠٢٠
ئامینە كاكەباوە، یٔەندامی پەرلەمانی سوید، سۆسیالیستی سەربەخۆ.
مارگەرێتا سێدەرفێلت، یٔەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی مۆدێرات.
یٔوللێ تورێل، یٔەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی سوسیال دیموكرات.