Home » هەواڵ » جێهان » ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا 42 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
کۆرۆنا

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا 42 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ئەمڕۆ هەینی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا (42 ملیۆن و سێ هەزار و 60) کەسی تێپەڕاند.

بەپێی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سەرتاسەری جیهاندا گیانیان لەدەستداوە، یەک ملیۆن و (142 هەزار و 874) کەس.

هاوکات ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، (31 ملیۆن و 190 هەزار و 947) کەسە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان ئەمەریکا بە تۆمارکردنی (هەشت ملیۆن و 661 هەزار) توشبوو لەپلەی یەکەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین توشبویان تۆمارکردووە، لەدوای ئەویش هەیەک لە وڵاتانی (هیندستان، بەرازیل، روسیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین) زۆرترین ژمارەی توشبونیان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکردووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.