Home » هەواڵ » جێهان » ژمارەی مردوان و توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە
کۆرۆنا

ژمارەی مردوان و توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە

ژمارەی مردوان و توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە، تا کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 35 ملیۆن و 139 هەزار و 699 کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و ملیۆنێک و 38 هەزار و 21 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر ئاستی جیهان 35 ملیۆن و 139 هەزار و 699 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.

هەر بەپێی ئەو ئامارانە، لەو ژمارەی توشبوانە، ملیۆنێك و 38 هەزار و 21 كەس مردون، لەبەرامبەردا 26 ملیۆن و 128 هەزار و 410 كەس چاكبونەتەوە، لەئێستاشدا 7 ملیۆن و 973 هەزار و 268 كەس هەڵگری ڤایرۆسەكەن كە 66 هەزار و 68 كەسیان حاڵەتی تەندروستیان مەترسیدار و ناجێگیرە.

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە تۆماركردنی زیاتر لە 7 ملیۆن و 600 هەزار و 846  كەس زۆرترین ژمارەی توشبونی تێدا تۆماركراوە و دواتریش هیندستان دێت كە زیاتر لە 6 ملیۆن و 549 هەزار و  373 كەس توشی ڤایرۆسەكە بون و پاشان برازیل دێت كە 4 ملیۆن و 906 هەزار و 833 كەس توشی پەتاكە بون.

لە مردنیشدا ئەمریكا بە تۆماركردنی 216 هەزار و 277 كەس لە پلەی یەكەمدایە و پاشان برازیل بە 146 هەزار و 11 كەس لە پلەی دوەم و بە دوایدا هیندستان بە 101 هەزار و 812 كەس پلەی سێهەمی گرتوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.