Home » گالەری » ڤیدیۆ » ڤیدیۆ؛ ئەرجەنتین بردنەوەی بەرانبەر بۆلیڤیا تۆمارکرد

ڤیدیۆ؛ ئەرجەنتین بردنەوەی بەرانبەر بۆلیڤیا تۆمارکرد

لە میانەی یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ی قەتەر بۆ وڵاتانی ئەمریكای باشور، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوە میوانی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا و یاریەیكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێبردەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 24ی یارییەكەدا مارسێلۆ مارتینێز مۆرینیۆ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هەڵبژاردەی خاوەن یاریگا تۆماركرد، بەڵام لە كۆتا خولەكی نیوەی یەكەمی یارییەكە لاوتارۆ مارتینێز ئەنجامەكەی بۆ ئەرجەنتین یەكسانكردەوە و نیوەی یەكەم بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایی هات.

لە نیوەی دوەم یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ئاستێكی بەرزترەوە دەركەوتن و هەوڵی تۆماركردنی گۆڵی دوەمیان دەدا، تا لە خولەكی 79ی یارییەكەدا خواكین كۆریا گۆڵی دوەم و بردنەوەی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماركرد.

سەرئەنجام مێسی و هاوڕێكانی توانیان 2-1 گۆڵ لەسەر یاریگای بۆلیڤیا سەركەوتن بەدەست بهێنن و سێ خاڵی زۆر گرنگ بەدەستبهێنن، ئەرجەنتین لە یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال دو یاریی ئەنجامداوە و توانیوێتی هەردو یارییەكە بباتەوە و خاوەنی شەش خاڵە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.