بەرەبەیانی ئەمڕۆ، له گهڕى یهكهمى پاڵاوتنهكانى ئهمهریكاى باشور بۆ جامی جیهانی2022، برازیل لە یەكەمین یارییدا سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا و توانی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە بۆلیفیا بباتەوە.
یارییەكە لەسەر خاكی برازیل بەڕێوەچو، تیایدا خاوەن یاریگە بە 5 گۆڵ بەرامبەر 0 لە هەڵبژاردەی میوانداری بردەوە.
گۆڵەكانی هەڵبژاردەی برازیل لەلایەن كۆتینهۆ، ماركینۆس، دو گۆڵ لەلایەن فیرمینیۆ و گۆڵێكیش هەڵبژاردەی میوان بە هەڵە لەخۆیان تۆماركرد و بەوەش برازیل سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
پێشتریش لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی وڵاتانی ئەمریكای باشوردا هەردو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای سەركەوتنیان تۆماركرد و هەریەكەیان سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.