Home » هەواڵ » کوردستانی » “کرێکارى بیانى بەقاچاخ داخڵى هەرێم و عێراق دەکرێت “
کوێستان محەمەد

“کرێکارى بیانى بەقاچاخ داخڵى هەرێم و عێراق دەکرێت “

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى ئاشکراى دەکات کرێکارى بیانى بەقاچاخ داخڵى هەرێمى کوردستان و عێراق دەکرێت.

پاش کۆبونەوەى لەگەڵ وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق، کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێم رایگەیاند، ئامانجى هاتنى وەفدى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بۆ دروستکردنى هەماهەنگى و ئاڵوگۆڕکردنى ئەزمونەکانمان چارەسەرکردنى کێشەى هەڵپەسێردراوى نێوان هەردوولایە.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا و سەبارەت بەکرێکارى بیانى وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى ئاشکراى کرد، ژمارەیەک کرێکارى بیانى بەشێوەى نایاسایى هاتونەتە عێراق و هەرێمى کوردستان.

راشیگەیاند، لەعێراق و ئوردنەوە بەشێوەى نایاسایى کرێکارى بیانى دەهێنرێنە هەرێم، بەهەمان شێوە لەهەرێمییشەوە کرێکارى بیانى بەقاچاخ ڕەوانەى عێراق دەکرێت.

ئاماژەى بۆئەوەشکرد، بڕیارە بۆچارەسەرکردنى ئەوپرسە وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق لەگەڵ وەزیرى ناوخۆى هەرێم کۆدەبێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.