Home » هەواڵ » کوردستانی » کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربو
کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێم

کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربو

دوای ئەوەی سەرەتای مانگی ئەیلول باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی مێژویی و دۆستایەتیی نێوان یەریڤان و هەولێر پلانی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی کونسوڵخانە لەهەولێر راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربو.

فاهیك كەمال، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی ئەرمەن لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە (ئارشاک مانۆکیان) کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کردوە و داوای سەرکەوتنیان بۆ کردوە لەکارەکانیدا.

پێشوتر هەرچیا بولادیان، باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە بەغدا لە دو دیداری جیادا لەگەڵ دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەرێم و فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر پرسی پەیوەندییەکانی نێوان یەریڤان و هەولێر و کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی وڵاتەکەی لەهەرێمی کوردستانی تاوتوێ کردوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.