Home » هەواڵ » عێراق » کۆبونەوەکانى نێوان وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌و به‌رگرى عێراق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌
پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق

کۆبونەوەکانى نێوان وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌و به‌رگرى عێراق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

کۆبونەوەکانى نێوان وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌و به‌رگرى عێراق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌میندارى گشتی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش زانیارى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا”.

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئەمینداری گشتی وەزارەتی  پێشمەرگە ئاشكرایكردوه‌، له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتودا لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى نێوان وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌و به‌رگرى كۆده‌بنه‌وه‌و وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.

وتوشیه‌تى:”گرنگترین ئەو خاڵانەی لەپێشمەرگەو سوپای عێراق گفتوگۆیان لەسەردەکرێت، دروستکردنی ھەماھەنگی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراقه‌ لەناوچەکانی (كه‌ركوك، نه‌ینه‌واو دیاله‌)، هه‌روه‌ها پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لەنێوان ئەو دوو هێزەدا هەیە”.

وه‌كو یاوه‌ر باسیكردوه‌، “هاوكات پرسى  پێکھێنانی ژوری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو سوپا لەناوچە جێناکۆکەکان یه‌كێكى دیكه‌ ده‌بێت له‌باسه‌كان له‌گه‌ڵ دانانى بازگەی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو سوپا لەدەروازەی شارەکانی (كه‌ركوك، نه‌ینه‌واو دیاله‌)داو پێکھێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە‌و سوپای عێراق لەناوچە جێناکۆکەکان”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.