Home » هەواڵ » عێراق » کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
پەرلەمانی عێراق

کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەهۆی نەگەیشتنە رێککەوتنی پێکهاتەکانی کەرکوک و نەینەوا لەسەر شێوازی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن، یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکەی کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆی بۆ کاتێکی دیکە دواخست.

رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنەکاندا و بازنەکانی هەڵبژاردنی لە 16 پارێزگا یەکلاییکردەوە، بەڵام یەکلاییکردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردنی کەرکوک و نەینەوای بۆ رۆژی دوشەممە دواخست بەمەبەستی دروستکردنی کۆدەنگی سیاسی لەنێوان پێکهاتەکانی هەردو پارێزگاکەدا.

بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەرێم بەم شێوەیە دابەشکراون:

پارێزگای هەولێر

سنوری پارێزگای هەولێر کە 15 کورسی لە پەرلەمان هەیە بەم شێوەیە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە:

قەزاکانی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان و شەقڵاوە یەک بازنە هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

قەزاکانی دەشتی هەولێر، کۆیە و خەبات  یەک بازنە هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

بەشی رۆژهەڵاتی شاری هەولێر یەک بازنەی هەڵبژاردن دەبێت و دوو نوێنەری دەچێتە پەرلەمانی عێراق.

بەشی رۆژئاوای شاری هەولێر یەک بازنەی هەڵبژاردن دەبێت و دوو نوێنەری دەچێتە پەرلەمانی عێراق.

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی کە 18 کورسی لە پەرلەمان هەیە بەم شێوەیە بەسەر پێنج بازنەدا دابەشکراوە:

باکوری قەزای سلێمانی، شارباژێر و ماوەت یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

باشوری قەزای سلێمانی و قەرەداغ  یەک بازنەی هەڵبژاردنن و سێ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزو و پێنجوێن یەک بازنەی هەڵبژاردنن و سێ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

قەڵادزێ، رانیە و دوکان یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

کەلار، کفری، چەمچەماڵ و دەربەندیخان  یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

پارێزگای دهۆک

پارێزگای دهۆک کە 11 کورسی هەیە لەپەرلەمان و بەم شێوەیە بەسەر سێ بازنەدا دابەشکراون:

قەزای دهۆک و ئامێدی یەک بازنەی هەڵبژاردنن  و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق

قەزاکانی زاخۆ و سێمێل یەک بازنەی هەڵبژاردنن  و سێ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق

قەزاکانی ئاکرێ، شێخان و بەردەڕەش یەک بازنەی هەڵبژاردنن  و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.