Home » هەواڵ » کوردستانی » کەجەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کەجەکە

کەجەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر دو گەنجی کورد کە بەتۆمەتی کوشتنی بەرپرسێکی میت دەستگیرکرابون، رایگەیاند، ئەو کەسەی کە کوژراوە حکومەتی هەرێمی هەڵخەڵەتاندوە، بۆ ئەوەی سیاسەتمەدار و شۆڕشگێرانی کورد بکوژێت، بە ناسنامەیەکی دیپلۆماسی زانیاری کۆکردوەتەوە، کاری کوشتنی جێبەجێ کردوە، دیار غەریب (هەڵمەت) ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە لە ئەنجامی کارێکی لەو شێوەیەدا شەهید بو.

بە بیانوی کوشتنی بەرپرسێکی میتی تورکیا لە ڕێستۆرانتی هۆقەباز لە 17ی تەموزی 2019 دادگای هەولێر سزای لەسێدارەدانی بەسەر دو گەنجی کورددا سەپاندوە، هەفتەی رابردوش کەسوکارەکەی داوایان لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سزاکە واژۆ نەکات.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بۆ ئەوەی دڵی تورکیا خۆش بکەن، دادگایەک لە باشوری کوردستان بە فەرمانێک لە ماوەیەکی کەمدا بڕیاریداوە، بەم شێوەیە ڕاگەیەنرا کە کوشتنی ئەندامێکی میت کە بو کوشتنی سیاسەتمەدار و شۆڕشگێرە کوردەکان بۆ باشوری کوردستان ڕەوانەکرابو، گەورەترین تاوانە، ئەو بکوژە بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، هاتبوە باشوری کوردستان و لەژێر پاراستنی حکومەتی باشور کاری دەکرد”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “تا ئێستاش نازانرێت ئەو گەنجانە ئەو میتەیان کوشتوە یان نا، ئەگەر کوشتبێتیان بۆچی کوشتویانە و ئەوەش نادیارە، بە تایبەتی ئەگەر کوژەرەکان بەم شێوەیە بە ئاسانی و لەژێر پاراستنی باشوری کوردستاندا بجولێنەوە، بۆ گەنجانی کوردیش دەبێتە سورکردنەوە و توڕەبون، بۆیەش ئەگەر ئەو گەنجانە ئەو کەسەیان کوشتبێت، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان لەلایەن گەلی کورد و ڕای گشتی کورد قبوڵ ناکرێت”.

هاوسەرۆکایەتی کەجەکە ئەوەشی خستەڕو، “ئەو کەسەی کە کوژراوە حکومەتی هەرێمی هەڵخەڵەتاندوە، بۆئەوەی سیاسەتمەدار و شۆڕشگێرانی کورد بکوژێت، بە ناسنامەیەکی دیپلۆماسی زانیاری کۆکردوەتەوە، کاری کوشتنی جێبەجێ کردوە، دیار غەریب (هەڵمەت) ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە لە ئەنجامی کارێکی بەو شێوەیەدا شەهید بو، دواتر لە سلێمانی هەڤاڵانمان دەمهات کە کاری دیپلۆماسی دەکرد و هەڤاڵمان جەمیل کە لە شەڕدا قاچێکی لەدەستدابوە و چارەسەری بۆ دەکرا، بە هەواڵگری و تۆڕی بەم شێوەیە شەهیدکران، ئەو کەسەی لە هەولێر کوژرا، بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی بەم شێوەیە ئەنجام بدات، لەژێر دەسەڵاتی کۆنسوڵخانەدا کاری دەکرد و لەدژی یاساکانی هەرێمی کوردستان تاوانی ئەنجامداوە، تاوانی کوشتنی کوردی بە دەرفەتی کوردان دەکرد”.

لەراگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتوە، “لە رۆژی یەکەمەوە ڕامانگەیاند، کە ئێمە پەیوەندیمان بە چالاکیەکەوە نییە، لەبەرئەوەی ئەو گەنجانە خەڵکی باکوری کوردستانن، هەوڵیانداوە کە تەڤگەرەکەی ئێمە تاوانبار بکەن کە ئەو هەڵوێستەش لەلایەن کوردەوە وەک هەڵوێستێکی ژیرانە نابینرێت، بەم شێوەیە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر دو گەنجەکەدا، جگە لە خۆشحاڵکرنی تورکیا هیچ شتێکی تر نییە، یەکەمجارە بەڕێوەبەرایەتیەکی کوردی بەهۆکاری سیاسی سزای لەسێدارەدان بەسەر گەنجانی کورددا دەسەپێنێت”.

رونیشیکردوەتەوە، “نابێت کەسێک کە بەناوی کاری دیپلۆماسی لە باشوری کوردستان بۆ کوشتنی سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی کورد کاری کردوە وەک کەسێکی ئاسایی لە لایەن یاساوە بپارێزرێت، کەسێکی نایاساییە و بە شێوەیەکی شاراوە لەدژی سیاسەتمەدارانی کورد پلانی تیرۆرکردنی ئامادەکرد و جێبەجێی کردوە، بۆیەش ئەندامێکی چالاکی هێزی دوژمنی کوردان بو، کوشتنی کەسێک بەم شێوەیە لەلایەن دو گەنجی وڵاتپارێزەوە، پێویستە وەک کوشتنی کەسێک ببینرێت کە بۆ کوشتنی و کۆمەڵکوژی لە خاکی کوردستاندا هاتوە، بۆیەش نەک سەپاندنی سزای لەسێدارەکان، بەڵکو نابێت، سزای چەند مانگێکیشیان بەسەردا بسەپێنرێت”.

کەجەکە پەیامێکیش ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت، “ئەگەر پارتی بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکیا دڵخۆش بکات کارێکی بەم شێوەیە دەکات، ئەوە بۆی دەبێتە هەڵەیەکی مێژویی، بۆیەش ڕاسترین هەڵوێست ئازادکردنی گەنجەکانە”.

جەختیش دەکاتەوە، “بەهیچ شێوەیەک بڕیارێکی بەم شێوەیە قبوڵ ناکەین، ئێمە دەزانین کە هێزە سیاسیە کوردیەکان و گەلی باشوری کوردستان  و هەمو گەلی کورد و ڕای گشتی کورد ئەم بڕیارە قبوڵ ناکەن، بانگەوازیمان ئاڕاستەی هەمو کەسێک دەکەین کە بۆئەوەی ئەم دو گەنجە ئازادبکرێن و بگەڕێنرێنەوە بۆ خانەوادەکانیان”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.