وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه گه‌شتی نێوان به‌سڕه و به‌غدا له‌رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ڕۆژانه‌ی له وێستگه‌ی ناوه‌ندی به‌غداوه بۆ وێستگه‌ی به‌سره ڕاگه‌یاند و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، كه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه به پارێزگاكانی باشوردا تێده‌په‌ڕێت.
تاڵیب جه‌واد حوسێنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هێڵی ئاسنین ڕایگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌مان له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه له‌به‌غداوه ده‌ست به‌گه‌شته‌كانی گه‌شتی ڕۆژانه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ به‌سره و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ڕێگه‌ی پارێزگاكانی باشور (حله، دیوانه، سه‌ماوه، ناسریه) تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له وێستگه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا له كاتژمێر 7:00ی ئێواره و شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌سره له كاتژمێر 7:30 ی ئێواره ده‌ست به‌گه‌شته‌كانی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌سه‌رجه‌م گه‌شته‌كاندا له‌ناو تێرمیناڵ و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان، رێوشوێن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌چاو ده‌كرێت.