Home » هەواڵ » جێهان » گه‌شه‌سه‌ندنی خێرای تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هیندستان
کۆرۆنا لە هیندستان

گه‌شه‌سه‌ندنی خێرای تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هیندستان

بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ به‌رۆژ گه‌شه‌ ده‌كات و له‌ زۆرینه‌ی وڵاتان شه‌پۆلی دووه‌می ئه‌و ڤایرۆسه‌ رووی لێیان كردووه‌ و تووشبوون و مردن به‌هۆیه‌وه‌ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو ده‌بنه‌وه‌، تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ هیندستان، هه‌شت ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه‌.

پێگه‌ی “ئیلاف” ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، تا ئێسته‌ زیاتر له‌ هه‌شت ملیۆن له‌و وڵاته‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، هاوكات تووشبوون له‌و وڵاته‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندایه‌.

به‌پێی پێگه‌كه‌، له‌ دنیادا هیندستان له‌ڕووی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ دوای ئه‌مه‌ریكاوه‌ دێت كه‌ ئه‌مه‌ریكا تووشبوون به‌ كۆرۆنا نۆ ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی بڵاو ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 230 هه‌زار كه‌س، هاوكات له‌ هیندیش ژماره‌ی مردن به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 120 هه‌زار كه‌س.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیند كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاو بووه‌ته‌وه‌، له‌و وڵاته‌ كه‌ یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژین، تووشبوون به‌ كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌شت ملیۆن و 40 هه‌زار و 203 كه‌س. هاوكات ژماره‌ی مردنیش گه‌یشتووه‌ته‌ 120 هه‌زار و 527 كه‌س.

به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیاكان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌، گه‌شه‌سه‌ندنی كۆرۆنا له‌ هیند زۆر خێرایه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ فێستیڤاڵی “دیوالی” كه‌ بۆنه‌یه‌كی ئاینییه‌ له‌و وڵاته‌ و ساڵانه‌ له‌ 14ی نۆڤێمبه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ده‌كه‌وێته‌ ناو وه‌رزی زستان، شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا له‌وكاته‌وه‌ روو له‌و وڵاته‌ بكات و ژماره‌یه‌كی زۆرتریش تووشی كۆرۆنا بن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.