Home » هەواڵ » کوردستانی » گۆڕان حەوت پۆستی راوێژكار و شارەزای لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت وەرگرت
لۆگۆی گۆڕان

گۆڕان حەوت پۆستی راوێژكار و شارەزای لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت وەرگرت

كاوە عەبدوڵا، رێكخەری ژووری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای حزبەكەی وتووە، لەچوارچێوەی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و پڕكردنەوەی پشكی لایەنەكان، حەوت پۆستی راوێژكارو شارەزای دیكەی لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە وەرگیرا.

ئەو پۆستانەی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت وەریگرتون پێكهاتوون لە دوو راوێژكار و دوو شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم و سێ راوێژكار لە وەزارەتەكانی پلاندانان، كشتوكاڵ و پەروەردە سەرجەم كاندیدەكانیش لە ژنانن .

ناوی  كاندیدەكانی گۆڕان:

چیمەن حەمە رەشید  راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم

شاناز محەمەد راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم

سۆز عەبدولقادر راوێژكار لە وەزارەتی پلاندانان

شەیما جەمال  راوێژكار لە وەزارەتی كشتوكاڵ

تانیا عوسمان راوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە

رەهێڵ دزەیی شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم

بەهرە محەمەد  شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.