Home » هەواڵ » کوردستانی » گەرمیان ؛خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دەستیپێكرد
مامۆستایان

گەرمیان ؛خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دەستیپێكرد

بەیانی ئەمڕۆ، لە قەزای كەلار، لە ژێر ناوی”شەممەی هەڵوێست” مامۆستایانی ناڕازی دژی نەدان و دواكەوتن و بڕینی موچەكانیان خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە.

خۆپیشاندانەكە لەبەردەم پەروەردەی کەلار لە گەرمیان بەڕێوەچو، تیایدا مامۆستایان بە كێشانی چەندین هوتاف دژی دواكەوتنی موچەكانیان ناڕەزاییەكانیان ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی پەروەردە كرد.

لەو خۆپیشاندانەدا مامۆستایانی نارازی گەرمیان چەندین دروشمیان بەرزكردەوە و تیایدا داوای ژیانێكی شكۆمەندانە و پەروەردەیەكی باشتریان كردبوە دروشمی سەرەكییان.

مامۆستایان تەكیدیانكردەوە كە بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزاییەكانیان تاكو حكومەتی هەرێم وەڵامیان دەداتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.