Home » هەواڵ » کوردستانی » یەکێتی دو پۆستی دیکەی لە حکومەتی هەرێم وەرگرت
مەراسیمی دە‌ستبە‌كاربونی ھە‌ردو بریكاری یەکێتی

یەکێتی دو پۆستی دیکەی لە حکومەتی هەرێم وەرگرت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەشداربون لە  مەراسیمی دە‌ستبە‌كاربونی ھە‌ردو بریكاری وە‌زیرانی ئاوە‌دانكردنە‌وە‌ و نیشتە‌جێكردن و داد لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ بە‌شداربوین لە‌ مەراسیمی دە‌ستبە‌كاربونی ھە‌ردو بریكاری وە‌زیرانی ئاوە‌دانكردنە‌وە‌ و نیشتە‌جێكردن و داد، “جە‌ختمان لە‌ خزمە‌تكردنی ھاوڵاتیان ‌و كاری پێكە‌وەیی كردەوە وە‌ك هۆکارێکی گرنگ‌ بۆ باشتر راپە‌ڕاندنی كاروبارە‌كان”.

حەکیم ولیا ئەمڕۆ بەفەرمی وەک بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شیلان عارف وەک بریکاری وەزارەتی داد دەستبەکاربون، کە هەردوکیان لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک دوەم براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2018 دا بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە، تا ئێستا شەش وەزیر و ژمارەیەک بریکار و سەرۆکی دەستەی وەرگرتوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.