Home » هەواڵ » کوردستانی » 25 بۆمبی چێندراوی داعش له كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌
بۆمبی چێندراوی داعش

25 بۆمبی چێندراوی داعش له كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌

یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25 بۆمبی چێندراویان له‌ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی سنوری قه‌زای داقوقی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه‌ دانرابون.

یه‌حیا ره‌سوڵ له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، “به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی كه‌ركوك توانیویانه‌ 25 بۆمبی چێندراو له‌ سه‌ر زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی قه‌زای داقوق بدۆزنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م بۆمبه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌رێكخراوی داعشه‌وه‌ دانرابون و له‌رێگه‌ی تیمی ئه‌ندازیاری پسپۆڕه‌وه‌ پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.