Home » هەواڵ » جێهان »  26 چەکدارى دیکەی سەربە تورکیا لەشەڕى ئازەربایجان و ئەرمینیا کوژران
شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئازەربایجان و ئەرمینیا

 26 چەکدارى دیکەی سەربە تورکیا لەشەڕى ئازەربایجان و ئەرمینیا کوژران

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەنوێترین ئاماردا ڕایگەیاند، لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا 26 چەکداری دیکەی سەربە تورکیا لەشەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا کوژران، ئاشکراشیکردووە، کۆی ژمارەی کوژراوانی ئەو چەکدارانەش گەیشتووەتە 107 چەکدار.

بەگوێرەى ئامارێکی ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ کە (هەینی 9ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە: “لەماوەى 48 کاتژمێرى ڕابردوودا زیاتر لە 26 چەکدارى گروپە میلیشیاییەکانى سوریاى سەر بەتورکیا لەشەڕى هەرێمى ناگۆرنى قەرەباغى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا کوژراون.”

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەکردووە: “بەوەش ژمارەى کوژراوانى میلیشیاکانى تورکیا لەسەرەتاى چوونیان بۆ ناو شەڕەکە تا ئێستا گەیشتووەتە 107 کوژراو.”

ڕوانگەى سورى دەشڵێت: ” زیاتر لە 400 چەکدارى تر لەمیلیشیاکانى سوڵتان موراد و حەمەزات و چەند میلیشایەکى تر ئامادە کراون بۆ ئەوەى لەلایەن حکومەتى تورکیاوە لەچەند کاتژمێری داهاتوو، یاخود ڕۆژانى داهاتوودا بەرەو ئازەربایجان بگوازرێنەوە.”

بەگوێرەی ڕوانگەکە، لەئێستادا ژمارەى ئەو چەکدارانەی سەربە تورکیا دەگاتە زیاتر لەهەزار و 450 چەکدار، دواى ئەوەى هەفتەى ڕابردوو 250 چەکدارى دیکەی ڕەوانەی بەرەکانی شەڕەکە کرد.

ئەو ڕێکخراوە سورییە باسى لەوەش کردووە، زۆربەى ئەو چەکدارانەی تورکیا ڕەوانەى ئازەربایجانیان دەکات لەتورکمانەکانى سوریان .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.