Home » هەواڵ » کوردستانی » 461 توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ دهۆك چاكبونه‌وه‌
كۆرۆنا

461 توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ دهۆك چاكبونه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 461 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ناو خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌مڕۆ 461 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌ و چاكبونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاردراوه‌ بنێردرێنه‌وه‌ بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.

ته‌ندروستی دهۆك راشیگه‌یاندوه‌، 10 هه‌زار و 816 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان، 10 هه‌زار و 69 توشبوش به‌ ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی دواین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای دهۆك گه‌یشتوه‌ته‌ 21 هه‌زار و 655 توشبو، له‌نێویاندا 427 حاڵه‌تی مردن هه‌یه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.