Home » هەواڵ » کوردستانی » 600 هه‌زار دۆلار بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە هەولێر تەرخانکرا
هەولێر

600 هه‌زار دۆلار بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە هەولێر تەرخانکرا

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 600 هه‌زار دۆلاری بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە هەولێر ته‌رخانكردووه‌.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نوسیویه‌تی، من لە هەموو ئەو نارەحەتیانە تێدەگەم کە کەسانی تووشبوو بە ئۆتیزم و خێزانەکانیان پێیدا تێپەڕدەبن بۆیه‌، 585 هەزار و 240 دۆلارمان بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە هەولێر تەرخانکرد، تاوەکو هەموو ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە پشتگیریی پێویست بەدەست بهێنن.

سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ڵێت، پلانمان هەیە لە تەواوی هەرێمەكه‌مان  پەرە بە سەنتەری هاوشێوە بدەین.

 

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.