Home » هەواڵ » کوردستانی » 646 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە
دهۆک

646 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چاکبوونەوەی ٢٦٠ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند کە چوونەتەوە ماڵەوە.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌مڕۆ یەک شەممە ١٨ ی تشرینی یەکەم ٢٦٠ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاردراوه‌ بنێردرێنه‌وه‌ بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە” ٨ هه‌زار و ١٣٣توشبووش به‌ ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه”‌.

 كۆی گشتی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای دهۆك گه‌یشتوه‌ته‌ ١٧هه‌زار و ٣٥٤ توشبوو، له‌نێویاندا ٣٧٠ حاڵه‌تی گیان لە دەستدان هه‌یه.‌

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.