وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، دوو هەزار و ٦٥٨ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٥٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، “لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٦٥٨ توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە”.
بەپێی راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق، “سێ هەزار و ١٢٧ كەسیش چاكبوونەتەوە و ٥٦ تووشبووى کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە”.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە عێراق، زیاتر لە ٤٧٥ هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٤٠٢ هەزار چاكبوونەتەوە و ١٠ هەزار و ٩٦٦ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.