سیاسەتمەدارێكى كورد هۆشداریده‌دات له‌هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى كورد‌و كورد له‌نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌و پارتى كرێكارانى كوردستان، ڕاشیدهگهیهنێت، “ئه‌گه‌ر شه‌ڕى پارتى‌و په‌كه‌كه ڕوبدات ده‌بێته شه‌ڕى باشور‌و باكور”، ده‌شڵێت:”ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه ڕوبدات، به‌دڵنیاییه‌وه به‌شێكى زۆرى خاكى باشورى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستى ده‌وڵه‌تى توركیاوه‌و هیچ كاتێكیش نابێته‌وه بهموڵكى باشورى كوردستان”.
د.محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسه‌تمه‌دارى كورد مهترسیهكى شه‌ڕى پارتى‌و په‌كه‌كه ده‌خاته‌ڕوو، له‌و ڕوهشهوه هۆشداریدهداتو چه‌ند ئه‌گه‌رێك بۆ ڕاى گشتیی ئاشكراده‌كات، له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى یه‌كه‌مه‌وه ده‌ڵێت:”ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵبگیرسێت، شه‌ڕى نێوان دوو حزبى كوردى نابێت، به‌ڵكو ده‌بێته شه‌ڕى باكورى كوردستان‌و باشورى كوردستان‌و شه‌ڕێكى ئێجگار گه‌وره ده‌بێت”.
بۆ ئه‌گه‌رى دوه‌میش پێنجوێنى جه‌ختده‌كاته‌وه، “وه‌ك چۆن به‌هۆى ڕیفراندۆمه‌وه به‌شێكى زۆرى خاكى كوردستان‌مان له‌ده‌ستداو گه‌ڕاینه‌وه بۆ دواوه‌و ئه‌وه‌تا هه‌موو كورد گیرى خواردوه به‌ده‌ست جێگرى پارێزگارێكه‌وه له‌كه‌ركوك به‌ناوى ڕاكان جبورى، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر شه‌ڕى په‌كه‌كه‌و پارتى ڕوبدات، دۆزى كورد 50 ساڵ ده‌چێته دواوه”.
له‌ئه‌گه‌رى سێیه‌میشدا مه‌ترسى به‌شێكى زۆرى له‌ده‌ستدانى خاكى باشور ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت:”ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه ڕوبدات، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه به‌شێكى زۆرى خاكى باشورى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستى ده‌وڵه‌تى توركیاوه‌و هیچ كاتێكیش نابێته‌وه بهموڵكى باشورى كوردستان”.
بۆ هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رو مه‌ترسیانه‌ش به‌پێویستى ده‌زانێت، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ستۆپ دابنێت بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت بكه‌ونه پێش جه‌یشى توركیاوه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى كورد‌و كورد ده‌ستپێبكاته‌وه.
ده‌شڵێت:”ئه‌ركى كاك مه‌سعوده ڕێگریی له‌م شه‌ڕه بكات، هه‌روه‌ك چۆن په‌كه‌كه‌ش له‌زارى سه‌ركرده‌كانیانه‌وه خوازیارى شهڕنینو داواده‌كه‌ن با به‌هه‌مولایه‌ك ڕێگریی له‌دروستبونى شه‌ڕى كورد‌و كورد بكرێت”.