سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، مسوڵمانانى ئەوروپا، بە شێوەیەكى سیستەماتیک دوچارى جیاكارى دەبنەوە، “ماف و ئازادییەكانیان زەوت دەکرێت”.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە رێگەى ڤیدیۆوە پەیامێكى بۆ لوتكەى سەركردەكان بە ناونیشانى “جینۆساید، ئەو وانانەى كە سریبرینستا وەرگیراون”، كە لەلایەن وەقفى جینۆساید و ناوەندى یادكردنەوەى سریبرینستا بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند، “پێویستە چیتر بەو ئاڕاستە هەڵەیەى كە هەڕەشە لە داهاتوى مرۆڤایەتى، بیروڕاى جیاواز و كولتورى پێكەوەژیانی كولتورەكان دەكات بگوترێت راوەستە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، مسوڵمانانى ئەوروپا، بە شێوەیەكى سیستەماتیک دوچارى جیاكارى دەبنەوە، ماف و ئازادییەكانیان زەوت دەکرێت.
ئەردۆگان ئەوەشی خستەڕو، “مسوڵمانان وەک چۆن لە دوای کارەساتی هۆلۆکۆست روبەڕوی بیری دژەجولەکە بونەوە، ئەمڕۆش دەبێ بەو شێوازە بەرەنگاری دوژمنانی ئیسلام ببینەوە”.