Home » هەواڵ » کوردستانی » بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە
بزوتنەوەی گۆڕان

بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە

بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەیەکدا بەبەشداری خانەی راپەڕاندن، رێکخەری ژورەکان و سەرۆکی تیمی گۆڕان لە حکومەت دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، چاکسازی، رێکخستنەکانی گۆڕان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەسەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبونی خانەی راپەڕاندن، رێکخەری ژورەکان و مستەفا سەید قادر، سەرۆکی تیمی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم کۆبونەوەی باڵای سیاسی بزوتنەوەکە بەڕێوەچو و بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبونەوەکە پرسی ئاستەنگییەکانی بەردەم چاکسازی، دۆخی سیاسی و ئابوری و حکومڕانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ داخوازییەکانی خەڵک گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکە تایبەت بو بە خراپی گوزەرانی خەڵكی کوردستان و گرتنەبەری رێگەچارەی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەکە بەجۆرێک کەمترین زیان بە خەڵکی کوردستان بگەیەنێت، هەروەها لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە رێکخستنەکانی گۆڕان و ئامادەکردنی کارنامەیەکی گشتگیری رێکخراوەیی کراوە.

باس لەوەشکراوە، گۆڕان ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت چڕدەکاتەوە کە بڕیارە ناوەڕاستی ساڵی داهاتو ئەنجام بدرێت، ئامادەکارییەکانیش لەسەر بنەمای یاسای نوێ هەڵبژاردن و گۆڕانکارییەکانی ناو یاساکە دەبن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.