Home » هەواڵ » جێهان » تێدرۆس ئەدهانۆم خۆی کەرەنتین کرد
تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسیۆس

تێدرۆس ئەدهانۆم خۆی کەرەنتین کرد

دوای بەرکەوتنی لەگەڵ توشبویەکی کۆرۆنا، ئەمڕۆ دوشەممە تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسیۆس سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی خۆی کەرەنتین کرد و رایگەیاند، دۆخی تەندروستی جێگیرە و لەگەڵ هاوکارەکانی کار بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی دەکەن.

تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسیۆس، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە پەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر رایگەیاند، دوای بەرکەوتنی لەگەڵ توشبویەکی کۆرۆنا و بەمەبەستی پابەندبون بە رێنماییەکان، بڕیاریداوە خۆی کەرەنتین بکات و ئەوەش رێگایەکی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەگەڵ هاوڕێکانی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کاردەکەن بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی و دۆزینەوەی رێگە و چارەسەرێکی گونجاو بۆ پەتای کۆرۆنا.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 46 ملیۆن و 823 هەزار و 570 کەس، لەو ژمارەیەش 33 ملیۆن و 756 هەزار و 959 کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و 205 هەزار و 321 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.