خوێندنی ناو پۆل بۆ قۆناخەکانی یەک و دووی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بەشێوەیەکی کاتی رادەگیرێت، بهوپێیهی وا پێشبینی دەکرێت نزیکەی ههشت هەزار خوێندكار و مامۆستا تووشی کۆرۆنا بووبن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو خوێندكاران مامۆستایان بەخێرایی، خوێندنی ناو پۆل بۆ قۆناخەکانی یەک و دووی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی رادەگیرێت، هیچ کاتێکیش دیار نییە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە نێو پۆل، چاوەڕێی باشبوونی دۆخەکە دەکرێت.
سەرچاوەکەی وهزارهتی پهروهرده بۆ رووداو راشیگهیاندووه: لەگەڵ باشبوونی دۆخەکە رەنگە 12ـی ئامادەیی زووتر بگەڕێنرێنەوە نێو پۆل، بەڵام ئەوەش دڵنیایی نییە و وابەستەیە بە دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە تەنیا لە هەولێر چوار هەزار مامۆستا و خوێندكار و فەرمانبەر، لە دهۆک سێ هەزار مامۆستا و خوێندكار و فەرمانبەر تووشی کۆرۆنا بوون، پێشبینیش وایە لە سلێمانی نزیکەی هەزار خوێندكار و مامۆستا تووشی کۆرۆنا بووبن.