Home » هەواڵ » کوردستانی » دهۆك؛ نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان دیاریكرا
دهۆك

دهۆك؛ نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان دیاریكرا

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە پارێزگای دهۆك بۆ مانگی تشرینی یەكەم بە بڕی ٣هەزار و ٧٥٠ دینار دیاریكرا.

هەكار هروری، نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكانی دهۆك بە (هیوای کورد)ی ڕاگەیاند: لە مانگی رابردوو  مۆلیدە ئەهلیەكانی دهۆك ماوەی ٧٤ كاتژمێر كارەبایان داوەتە هاوڵاتیان كە دەكاتە 2.45 خولەك بۆ هەر رۆژێك و لەبەرامبەریشدا بڕی سێ هەزار و ٧٥٠ دینار پارە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا.

ناوبراو روونیشیكردەوە  لەمانگی پێشوودا كۆی گشتی 132 كاتژمێر كارەبا دراوە بە هاوڵاتیان و كە بۆ هەر رۆژێك 4.40 خولەكی كردووە و لە بەرامبەردا  بڕی ٥ هەزار و ٥٠٠ دیناریان كۆكردبوویەوە.

هروری وتیشی تا ڕێژەی كارەبای نیشتمانی زیادبكرێت بڕی پارەی كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لەسەر هاوڵاتیان كەمتر دەبێت و داواش دەكەین لەگەڵ ئەوەشدا نرخی گازی مۆلیدەكانیش لەسەر خاوەن مۆلیدەكات هەرزان بكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.