ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی قه‌رزی كۆمپانیاكانه‌وه، بڕی زیاتر له 11 ملیار دینار گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای به‌دواداچونه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی تایبه‌ت به قه‌رزی كۆمپانیاكان بڕی 11 ملیار و 121 ملیۆن و 991 هه‌زار و 800 دینار گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی.
پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبو، له‌رێگه‌ی یاسای چاكسازیه‌وه ده‌ست به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه ده‌كه‌ن كه كۆمپانیاكان وه‌ریان گرتوه.
كۆی گشتی قه‌رزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كۆمپانیاكان به نزیكه‌ی 800 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێندرێت، به‌شێك له‌كۆمپانیاكانی بڕێكی قه‌رزه‌كانیان بۆ حكومه‌ت گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.