Home » ئابوری » دواین زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە
مووچە

دواین زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە

پەڕلەمانتارێكی كورد و ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە حكومەت پێویستی بە 1.5 ترلیۆن دینارە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەران.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی (دجلە)ی عیراقی ڕایگەیاند، ئەولەویەتی حكومەت لە مانگەكانی داهاتوو دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانە.

ڕاشیگەیاندووە، كە حكومەت پێویستی بە 1.5 ترلیۆن دینارە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەران و لیژنەی داراییش 40 بابەتی پێشكەش كردووە بۆ دانانی سنوورێك بۆ كورتهێنان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە ئێستادا حكومەت دەیەوێت كۆنتڕۆڵی داهاتە نانەوتییەكان بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستانیش هیچ پلانێك ڕانەگەیەنراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 و بە بڕیاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عیراق و ناردنی 320 ملیارەكە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن هاوكات تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگەكانی (4 و 5 و 6 و 7 و 8)ی ئەمساڵ نادیارە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.