بەپێی دوایین راپرسی، کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە چوار ویلایەتی گرنگی وڵاتەکە، بەپێش کاندیدی کۆمارییەکان دەکەوێت.
راپرسییە نوێیەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 1-11-2020 تۆڕی هەواڵیی (CNN) بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا رێژەی پێشبینیکراوی دەنگەکانی دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان و سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان، بڵاو کراوەتەوە.
ئەو راپرسییە لە هەرچوار ویلایەتی میشیگان، ویسکنسین، کارۆلینای باکوور و ئەریزۆنا ئامادە کراوە، کە ئەو ویلایەتانە بە ویلایەتی یەکلاکەرەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هەژمار دەکرێن.
رێژەی دەنگەکانی بایدن و ترەمپ لە چوار ویلایەتەکە:
– میشیگان
جۆ بایدن، رێژەی 53%ـی دەنگەکان
دۆناڵد ترەمپ، رێژەی 41%ـی دەنگەکان
– ویسکۆنسین
جۆ بایدن، رێژەی 52%ـی دەنگەکان
دۆناڵد ترەمپ، رێژەی 44%ـی دەنگەکان
– کارۆلینای باکوور
جۆ بایدن، رێژەی 51%ـی دەنگەکان
دۆناڵد ترەمپ، رێژەی 45%ـی دەنگەکان
– ئەریزۆنا
جۆ بایدن، رێژەی 50%ـی دەنگەکان
دۆناڵد ترەمپ، رێژەی 46%ـی دەنگەکان