Home » هەواڵ » کوردستانی » سلێمانی؛ گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام رێكده‌خرێت
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام

سلێمانی؛ گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام رێكده‌خرێت

رێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی، رایگه‌یاند: رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌ك‌ بۆ پشتیوانی له‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام رێكده‌خه‌ن.

رێبوار حه‌مه‌د، ده‌ڵێت: به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) و له‌ چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی پشتیوانی له‌و زاته‌ موباره‌كه‌ و ڕێبازه‌كه‌ی،  گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ساز ده‌كرێت، تێیدا جارێكی دیكه‌ وه‌فاداری بۆ ئیسلام  و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (د.خ) نوێده‌كه‌نه‌وه‌.

وته‌بێژی كۆمه‌ڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ گردبونه‌وه‌كه‌ به‌ ڕه‌چاوكردنی خۆپارێزی و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت.گردبونه‌وه‌كه‌ له‌ سلێمانی  و له‌ به‌رده‌م كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌بێت، ڕۆژی دووشه‌مه‌، كاتژمێر  3ی دوانیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.ئه‌م گردبونه‌وه‌یه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌كانی جیهانی ئیسلامی، به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه كاریكاتێرییه‌كان له‌لایه‌ن گۆڤاری شارلی ئیبدۆی فه‌ره‌نسی، كه‌ تێیدا له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی گۆڤاره‌كه‌ وێنه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د  (د.خ) كێشراوه‌.

هاوكات له‌ دوای كوژرانی مامۆستایه‌كی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن گه‌نجێكی شیشانیه‌وه‌ ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند: ده‌ستبه‌رداری وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی نابن، پێشتریش رایگه‌یاندبوو ئیسلام له‌ قه‌یراندایه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ كاردانه‌وه‌یان لای موسڵمانان دروستكرد.ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره‌، قسه‌ی له‌سه‌ر تووڕه‌بوونی موسڵمانان كردووه‌ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كان له‌ گۆڤاری شارلی ئیبدۆ.

ماكرۆن ده‌ڵێت: وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كان پرۆژه‌یه‌كی حكومی نیه‌، به‌ڵكو له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆوه‌بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و سه‌ر به‌ حكومه‌ت نیه‌. وتوشیه‌تی: له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ هه‌ستی موسڵمانان تێده‌گات.سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كاردانه‌وه‌كانی موسڵمانان به‌هۆی درۆ و شێواندنی قسه‌كانیه‌وه‌ بووه‌ و خه‌ڵك وا تێگه‌یشتووه‌ كه‌ ئه‌و پشتگیری وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كان ده‌كات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.